Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە کە ئەو ٣٨ ملیار دۆلارەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما، لە ساڵی ٢٠١٦دا واژویکردووە وەک هاوکاریی ئەمنیی بدرێتە ئیسرائیل لە چوارچێوەی ساڵی نوێی داراییدا دەست بە پێدانی دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزە ناوێرت، لە راگەیەنراوێکدا پەسەندی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە ١٠ ساڵەیەی کرد کە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا واژووکراوە و، بڕی ٣٨ ملیار دۆلار پشتیوانیی سەربازیی بۆ ئیسرائیل لە خۆدەگرێت، کرد و، جەختی لەوەکردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ درێژە بەو رێککەوتنە دەدات.
لە راگەیاندراوەکەی هێزەر ناوێرتدا هاتووە: "بەپێی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کە واژووکراوە، بەدرێژایی ١٠ ساڵی داهاتوو لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی ئیسرائیل و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لەچوارچێوەی پشتیوانیی دارایی سەربازیی بیانییدا، سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەرگریی مووشەکیی و پرۆگرامەکانی هەماهەنگیی، دەدرێتە ئیسرائیل".
هەروەها رایگەیاندووە کە، کاتێک ئیسرائیل بەرەوڕووی هەڕەشەی جۆراوجۆر لە ناوچەکە و بەتایبەت هێرشەکانی ئێران دەبێتەوە، دۆستێکی بەتوانا و بەنرخی ئەمریکایە. ئەمریکا بێ هیچ مەرجێک پشتیوانیی لە مافی بەرگرییکردن لەخۆی لەلایەن ئیسرائیلەوە، پشتڕاستدەکاتەوە و، باوەڕی وایە ئەم یاداشتە دەبێتە هاوکاری توانای بەرگریی ئیسرائیل لەبەرامبەر سەرجەم دوژمنەکاندا لە ناوچەکە".