Dildar Baykan
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئۆمارۆسا نیومان له كتێبه نوێیەكه‌یدا (Unhinged) كه له‌ناو رای گشتیی ئه‌مریكادا مشتومڕی دروستكردووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، میلانیا تره‌مپ رۆژ ده‌ژمێرێت بۆ جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئۆمارۆسا نیومان باسی له‌وه كردووه كه میلانیا به ئه‌نقه‌ست و بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی جلی نائاسایی ده‌پۆشیت و ده‌ڵێت: "كاتێک ته‌ماشای ئه‌و جلوبه‌رگه ده‌كرێت كه میلانیا تره‌مپ ده‌یپۆشێت ستایله‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك ئامانجی هه‌یه ئه‌ویش سزادانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی".
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئۆمارۆسا نیومان باسی له‌وه‌كردووه كه تره‌مپ بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خۆی به زۆر هاوسه‌ره‌كه‌ی بردووه بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ی كۆچبه‌رانی لێدهمێننهوه، له‌به‌رئه‌وه میلانیا تره‌مپ چاكه‌تێكی له‌به‌ركردووه كه له‌سه‌ری نووسرابوو "I really don’t care".
ئۆمارۆسا نیومان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هاوسه‌رگیری تره‌مپ له لێواری هه‌ڵدێردایه و میلانیا تره‌مپ هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه ده‌كات، ده‌شڵێت "به‌ڕای من میلانیا كات ده‌ژمێرێت بۆ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌ركی هاوسه‌ره‌كه‌ی تا جیاببێته‌وه".
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئۆمارۆسا نیومان له كتێبه نوێیەكه‌یدا كه باس له رۆژانی كۆشكی سپی ده‌كات، تره‌مپ به "ره‌گه‌زپه‌رست" تۆمه‌تبار ده‌كات. تره‌مپیش ئه‌و ده‌نگۆیانه بهدرۆدەخاتهوه.