Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "توركیا داخراوه به‌ڕووی ئه‌و سه‌پاندنه ئابوورییانه‌دا كه له رێگه‌ی حساباتی سیاسیی كراون. ده‌بێت دۆست و دوژمن و هه‌مووان ئه‌وه به‌و شێوه‌یه بزانن".
بینالی یڵدرم به‌بۆنه‌ی یازدهمین كۆنفرانسی باڵیۆزه‌كان له خوانی به‌یانیدا له كۆشكی چانكایا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتان له توركیا كۆبۆوه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتیمانی توركیا به‌رامبه‌ر دراوی بیانی گوتی: "شه‌پۆله‌كانی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی ناتواندرێت به هێڵی نیشانده‌ری ئابووریی توركیا بخرێنه‌ڕوو. بناغه‌ی ئه‌و پێشهاتانه ئابووریی نین به‌ڵكو سیاسیین".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی لێدوان و راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی توركیا گوتی: "حكوومه‌تی ئه‌مریكا، له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات به كۆمه‌ڵێك گوته، لێدوان، سزا و تویتی نابه‌رپرسیارانه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی سزا بسه‌پێنێت، با له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له یاساكانمان به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت. هێشتا پێمانوایه كه هه‌لی چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌ستدایه و پێویسته به ئاسانی له بابه‌ته‌كه نزیك ببینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر. ئه‌وه‌شی پێویسته له‌و باره‌یه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێت و بگاته خاڵێكی جێگیر حكوومه‌تی ئه‌مریكایه".