07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا - AA
ئورفا كه با شاری پێغه‌مبه‌ران ناسراوه و خاوه‌ن ناوچەی گرنگی كولتووری و ئایینییه، به هۆی ''ساڵی گۆبه‌كلیته‌په''وه له وه‌رزی پاییزدا گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كات.
ئورفا كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا بووه ئه‌ستێره‌ی دیاری گه‌شتیاران له توركیا له وه‌رزی پاییزیشدا گه‌شتیاران گرنگیی زۆری پێ ده‌ده‌ن و به‌چڕی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. به‌و هۆیه‌شه‌وه هۆتێله‌كانی شاره‌كه تا كۆتایی تشرینی دووه‌م گیراون.
شاره‌كه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی كولتووری گه‌شت و گوزارییه، هاوكات به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی باوه‌ڕ داده‌نرێت و له سایه‌ی ''ساڵی گۆبه‌كلیته‌په'' له وه‌رزی به‌هاردا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بوونی چه‌ند شوێنێكی گرنگی وه‌ك باڵكڵیگۆل كه شوێنی له‌دایكبوون و خستنه ناو ئاگری حه‌زره‌تی ئیبراهیمه، گۆبه‌كلیته‌په كه به خاڵی سفری مێژوو داده‌نرێت له‌گه‌ڵ خانووه قوبهییه دێرینه‌كان بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
سه‌رۆكی ژووری رێبه‌رانی گه‌شت و گوزار هه‌رێمیی له ئورفا، موسلوم چۆبان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٩ ساڵی گۆبهكلیتهپهیه خواستێكی زۆری گه‌شت هه‌یه بۆ شاره‌كه.
چۆبان باسی له‌وه كرد كه پاش وه‌رزی به‌هار و هاوین له وه‌رزی پاییزیشدا گه‌شتیارێكی زۆر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: ''قۆناغی پاییز كه وه‌ك وه‌رزی دووه‌می گه‌شت داده‌نرێت له ئورفا ده‌ستیپێكردووه، له‌ئێستادا به هۆی نه‌مانی شوێن له هۆتێله‌كاندا گه‌شتیاران بۆ تشرینی دووه‌م شوێن ده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ تشرینی دووه‌میش هۆتێله‌كان گیراون. له‌سه‌دا سه‌دی هۆتێله‌كان پڕن و شوێن نه‌ماوه، به‌س خۆ ئێمه میوانه‌كانمان فه‌رامۆش ناكه‌ین و له ماڵه‌كانماندا پێشوازییان لێده‌كه‌ین''.
مه‌همه‌ت سه‌عید ئهرتورك كه به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلێكه له ئورفا باسی له‌وه كرد كاتێک وه‌رزی گه‌شت له به‌هاردا ده‌ست پێ ده‌كات چڕی هاتنی گه‌شتیاران له پاییزیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.