Dlshad Saifaalddin Ahmed
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی ـ AA
رێوڕەسمی کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و ھونەرمەندانی ناوخۆ و بیانی بەڕێوەچوو.
لە ماوەی حەوت رۆژی فێستیڤاڵەکەدا ١٣٤ فیلمی کوردی و بیانی نمایشکران، لە کۆتایشدا ١٥ خەڵات بەسەر براوەکانی فێستیڤاڵ دابەشکرا کە سێ خەڵاتی زێڕین و ١٢ خەڵاتی زیوین بوو.
دوای ئاشکراکردنی براوەکانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە، خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەش کران.
- خەڵاتی بەھرەی نوێ بەخشرایە بە فیلمی "Rhino" لە دەرھێنانی پوران محەمەد.
- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بەخشرایە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS" لە دەرھێنانی رەزا محەمەدی.
- خەڵاتی داوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رێگا" لە دەرھێنانی خەیبەر رەفیق.
- خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان" لە دەرھێنانی ژینۆ ھادی.
- خەڵاتی داوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتەفیلمی (Asmnina) لە دەرھێنانی دێکێل بێرێنسن.
- خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتە فیلمی (Unlike today) لە دەرھێنانی ئەسترید مێنزڵ.
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرایە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرھێنانی Julian Kushnarinko.
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتوونی بەخشرایە دۆکیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرھێنانی سەلیم یڵدز.
- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی A tale of 3 sisters لە دەرھێنانی ئەمین ئاڵپەر.
- خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بەخشرایە رەزا میرکەریمی دەرھێنەری فیلمی قەسری شیرین.
- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی Parasite.
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر Camere Ebuzziya لەفیلمی A tale of 3 sisters.
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر Victor zhusti لە فیلمی The Delegation.
- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرایە فیلمی The mute لە دەرھێنانی Bartosz Konopka.
- خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی Screwdriver لە دەرھێنانی Bassam Jarbawi.
ژینۆ ھادی براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژەی بە ناوەڕۆکی فیلمەکەی کرد کە باس لە کێشەی کۆمەڵایەتی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەکات.
ژینۆ ھادی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاستی فێستیڤاڵەکە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بەرەوپێش دەچێت و داوای لە لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان کرد لە ساڵانی داھاتوودا زیاتر ھاوکاری سەرخستنی فێستیڤاڵە بکەن.