Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
مووش – AA
له گونده‌كانی سنووری پارێزگای مووش ده‌ستكراوه به وه‌شاندنی گوێز.
له گوندی جهڤیزلیدهره كه ٤٥ كیلۆمه‌تر له شاری مووش-ه‌وه دووره جووتیاران به رێگای نه‌ریتی و به دار گوێز ده‌وه‌شێنن.

جه‌لالی ئویگور یه‌كێكه له‌و جووتیارانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌رزی ناوچه‌كه له ئاستی ده‌ریاوه و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه رۆڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی گوێز باش و له‌بار بێت.
ئویگور ئاماژه‌ی به‌وه دا دانیشتووانی ئه‌و گونده بژێویان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی گوێزه و گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ٢٠ تۆن گوێز به‌رهه‌م بهێنین. وه‌شاندن و كۆكردنه‌وه ٢٠ رۆژ ده‌خایه‌نێت. گوێز بۆ شاری مووش و چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا ره‌وانه ده‌كه‌ین"
ئەو گوتیشی: "داواكاری زۆره له‌سه‌ر گوێز، به‌ڵام به هۆی به‌فربارینی زۆر و سه‌رماوسۆڵه‌ی زۆر له زستاندا دارگوێزهكانمان وشك ده‌بن. چاوه‌ڕوانی هاوكاری لایه‌نه پهیوهندیدارهكانین له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مامه گوێزمان بۆ دابین بكه‌ن".