جيهان

بنیامین ناتانیاھو ھێرشی کردە سەر سەرکردەکانی بەریتانیا و کەنەدا و فەڕەنسا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرکردەکانی بەریتانیا، کەنەدا و فەڕەنسا بە داواکارییەکانیان بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، خەڵاتێکی گەورە پێشکەش بە ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، دەکەن.

Zein Khalil  | 20.05.2025 - نوێکردنەوە : 20.05.2025
بنیامین ناتانیاھو ھێرشی کردە سەر سەرکردەکانی بەریتانیا و کەنەدا و فەڕەنسا

Gazze

قودس ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ھێرشی کردە سەر سەرکردەکانی بەریتانیا، کەنەدا و فەڕەنسا، بەھۆی ئەوەی داوایان لە ئیسرائیل کردووە کە ھێرش و کۆمەڵکوژییەکانی لە کەرتی غەززە، بوەستێنێت، ئەگەر نا ئەوە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە ئیسرائیل دەگرنەبە.

بنیامین ناتانیاھو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بانگەشەی ئەوەی کردووە: "سەرکردەکانی بەریتانیا، کەنەدا و فەڕەنسا بەوەی داوایان لە ئیسرائیل کردووە کە کۆتایی بە بە جەنگی بەرگرییکردن لە خۆی بھێنێت و دەوڵەتێکی فەڵەستین دابمەزرێندرێت، خەڵاتێکی گەورە پێشکەش بە ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، دەکەن".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەمە، دەرگا بۆ دڕندەیی زیاتر لەم جۆرە دەکاتەوە".

ھەروەھا نووسیوویەتی: "ئیسرائیل تێڕوانینی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی پەسەند کردووە قبوڵ و داوایش لەسەرجەم سەرکردەکانی ئەورووپا دەکەین کە ئەو تێڕوانینەی دۆناڵد ترەمپ پەسەند بکەن".

ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کردووە "ئەگەر ڕفێندراوەکانی دیکە (بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان) لە غەززە ئازاد بکرێن و حەماس چەک دابنێت و، سەرکردەکانی دووربخرێنەوە و چەک داماڵین لە غەززە ئەنجام بدرێت، ئەوا شەڕ کۆتایی پێ دێت".

دوینێ دووشەممە ھەریەک لە بەریتانیا، فەڕەنسا و کەنەدا داوایان لە ئیسرائیل کرد لە ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بوەستێنێت و ھەڕەشەی ئەوەیان کرد ئەگەر ئیسرائیل ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە نەوەستێنێت، ئەوا ڕێوشوێنی توند دژبە تەل ئەبیب دەگرنەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın