Hakan Çopur
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ھۆشداری دا بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی ئەگەری ھەر ھەنگاونانێکی سەربازی بۆ ئۆکراینا و داوای لێ کرد کە "گرژییەکان کەم بکاتەوە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی، ێن پساکی لەڤارەت پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان باین و پوتین لەبارەی ئۆکرایناوە کە ٥٠ خولەکی خایاند راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بایدن داوای لە پوتین کردووە رۆڵ بگڕێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەبارەی ئۆکرایناوە و تیایدا ھاتووە: "سەرۆک بایدن بە راشکاوی گوتوویەتی لە ئەگەری داگیرکاری زیاتری ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، ئەوا ئەمریکا و ھاوپەیمانانی پێداگیرانە بەرپەرچی دەدەنەوە. بایدن جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆ ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کە لە ١٠ی کانوونی دووەم دەست پێ دەکەن و پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان ناتۆ و رووسیا کردووەتەوە".
بایدن ھەروەھا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەنجامی ئەرێنی کۆبوونەوەکانی مانگی داھاتوو پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە.