Gökhan Kavak
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
مۆگادیشۆ-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای سۆماڵ بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب، نۆ چەکداری رێکخراوەکە لە چالاکی خران.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی نیشتمانیی سۆماڵ (SONNA)، سوپای وڵاتەکە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی شەبەلی ناوەڕاست بۆ سەر رێکخراوی ئەلشەباب ئەنجامداوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، نۆ چەکداری رێکخراوەکە کە خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھێرش ئامادەکردبوو، لە چالاکی خراون.
لای خۆیەوە بەرپرس لە ناوچەی شەبەلی ناوەڕاست، ئیبراھیم سەعید، ئاماژەی بەوە کرد کە پێکدادانەکان گیان لەدەستدانی پێنج کەسی مەدەنیشی لێکەوتووەتەوە.