Ali Cura
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
مۆسكۆ – AA
كۆشكی كرێملین رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی رووسیا، پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سوودبه‌خش و ئه‌رێنی بوو.
كۆشكی كرێملین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان پوتین و بایدن تاوتوێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی نێوان هه‌ردوولا له ٧ی ئه‌م مانگه‌دا بووه له‌باره‌ی دڵنیاییده‌ری ئه‌منی بۆ رووسیا و پوتین ره‌شنووی دڵنیاییدانی ئه‌منی كه به ناتۆ و ئه‌مریكا گه‌یاندووه به وردی روون كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه جگه له پێشڕه‌وی ناتۆ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و جێگیركردنی سیسته‌می چه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له نزیك سنووره‌كانی رووسیا دروست ده‌كات، پێویسته له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شدا دڵنیاییده‌ری یاسایی پته‌و هه‌بێت. تیشكیش خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی هه‌ر وڵاتێك به پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایشی دابه‌شنه‌كراو به‌دی دێت".
باس له‌وه‌یش كراوه كه هه‌ردوولا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی جیدی له‌باره‌ی بابه‌ته دیاریكراوه‌كان و سوودبه‌خش و ئه‌رێنی بووه.