Firdevs Yüksel
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٩ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٦٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٥٣ سەنت تەواو کرد.
کاتژمیر ٠٩:٥٥ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،١٥ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٤١ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٧٦ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کاریگەرییەکانی شەپۆلی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەر ئابووری جیهان یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.
هەروەها تۆمار کردنی بەرزترین ژمارەی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەندێک وڵاتی جیهان و دووبارە گرتنەوەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی خواستە لەسەر ئەو سوتەمەنییە.
لە ئێستاشدا چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک+)ن کە بڕیارە لە چواری کانوونی دووەمدا کۆبوونەوەیەک ساز بکەن و تیایدا بڕیار لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شوباتدا بدەن.