Sibel Morrow
26 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2022
ئەنقەرە- AA
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ١٠٠ دۆلار و ٣٧ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٢ دۆلار و ٤٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٩ دۆلار و ٣٤ سەنت، تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٤١ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا ١،٠٣ زیادی کرد و گەیشتە ١٠٠ دۆلار و ٣٧ سەنت. لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس گەیشتە ٩٣ دۆلار و ٥٩ سەنت.
ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە ئەمریکا خواست لەسەر نەوت زیاترە لەوەی چاوەڕێ دەکرا، دوێنێش نرخی نەوت کەمێک بەرزتر بووەوە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەی نرخەکان ئەگەرچی بە رێژەیەکی کەمیش بێت، بەردەوام بوو.
لە لایەکی دیکەشەوە کەم بوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا، پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکات. ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، بووە هۆی ئەوەی کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا نزیکەی سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات و ببێتە ٤٢١،٧ ملیۆن بەرمیل، ئەمە لە کاتێکدا کە وا پێشبینی دەکرا نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل، کەم بکات.
هەر لە هەفتەی رابردوودا یەدەگەکانی بەنزینی ئەمریکا ١٠٠ هەزار بەرمیل کەمیان کرد و گەیشتە ٢١٥،٦ ملیۆن بەرمیل نەوت.
لە لایەکی دیکەشەوە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هەناردە کردنی نەوتی کازاخستان، بەهۆی کار کردن لە بەندەرەکانیدا بۆ ماوەی چەند مانگێک هەڵدەپەسێردرێت، ئەم دەنگۆیانەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دروست کردووە.
هەروەها وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا، ئەگەر هەیە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) بەرهەمهێنانی نەوت سنووردار بکەن، ئەمەش بووە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا.