Muhammet Tarhan
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی دروستكردنی رێگای وشكانی له نێوان توركیا و ئیمارات و ئه‌وان به ئه‌رێنی له‌و داواكارییه ده‌ڕوانن.
له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی 24 TV چاوشاۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی رێگای وشكانی بۆ توركیا و ئه‌وان به ئه‌رێنی له‌و داواكارییه ده‌ڕوانن.
چاوش‌ئۆغڵو به پێویستی زانی رووسیا رێكخراوی ده‌وڵه‌ته توركه‌كان كه توركیاش ئه‌ندامه تیایدا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر خۆی نه‌یبینێت وه‌ك چۆن ئه‌وان رووسیاش ئه‌ندامه له چه‌ند رێكخراوێك و توركیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆی نایبینێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی دروستكردنی رێگای وشكانی له نێوان توركیا و ئیمارات و ئه‌وان به ئه‌رێنی له‌و داواكارییه ده‌ڕوانن و گوتی: "ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها له ئاستی دوو وڵات‌دا نابێت، چونكه ئێستا ئه‌م هاتوچۆ وشكانییه له رێگای ئێرانه‌وه ده‌به‌ت. كاتێك هه‌ژماری بابه‌ته ده‌كه‌یت ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك له رێگای ده‌ریاییه‌وه بارێك له ئیستانبوڵه‌وه ده‌گات به ئیمارات نزیكه‌ی ٢٥-٢٨ رۆژی ۆێ ده‌چێت، به‌ڵام له رێگای وشكانییه‌وه به ١٠ رۆژ ده‌گات. به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌و پرۆسه‌یه به تێپه‌ڕینی گومرگدا ره‌ت ده‌بێت.
پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌م بكرێته‌وه. له دوای واژووكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه، له‌وانه‌یه دوای ئه‌م دوو وڵاته له سه‌ر ئاستی سێ وڵات‌دا واژوو بكرێت. ئێمه به گرنگییه‌وه له‌مه ده‌ڕوانین. ده‌مانه‌وێت له ئاستی سه‌ركۆماردا واژووی له‌سه‌ر بكرێت".