Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
نیویۆرك - AA
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا پێشهاته هه‌رێمییه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، تره‌مپ به خان-ی راگه‌یاندووه کە پێویسته هیندستان و پاكستان به رێگای دیالۆگ ئه‌و گرژییه كه‌مبكه‌نه‌وه كه به هۆی كێشه‌ی كشمیره‌وه رووی له زیادبوون كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی هیندستان له پێنجی ئابدا مادده‌ی پێنجی ده‌ستووری هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به كشمیر به‌خشیوه، ره‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌و گرژییه‌ی له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی کە ئه‌و مادده‌یه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ له كشمیر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ و سنوورداركردن، به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا به‌رپرسانی هیندستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستكراوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له كشمیر، راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سنوورداركردنه‌كان به پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت و مۆبایل و ته‌له‌فۆنی جێگیره‌وه درێژه‌ی هه‌یه و هێشتا له‌سه‌ر رێگاكان به‌ربه‌ست ده‌بینرێت.