Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه مێلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، میرا ریكاردڵ-ی به دهركردنداوه.
ستیفانی گریشام، گوته‌بێژی مێلانیا تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر له‌سه‌ركارلابردنی ریكاردڵ بڵاوكراونه‌ته‌وه رایگه‌یاندووە "بۆچوونی خانمی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و (میرا ریكاردڵ) ئیدی شیاوی شه‌ره‌فی خزمه‌تكردن نییه له كۆشكی سپی‌دا".
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه مێلانیا تره‌مپ بۆ ده‌ركردنی ریكاردڵ ئامۆژگاری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جۆن بۆڵتن-ی كردووه.
هێشتا روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن كۆشكی سپی-یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی له‌سه‌ركارلابردن و لهسهركارلانهبردنی میرا ریكاردڵ.
رۆژی سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردبوویەوە کە له میانی گه‌شته‌كه‌ی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له مانگی رابردوو بۆ کیشوەری ئه‌فریقا پێكدادان له نێوان تیمه‌كه‌ی تره‌مپ و ریچارد روویداوه.
رۆژنامه‌كه پشتبه‌ستن به به‌رپرسێك له كۆشكی سپی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه سه‌رنه‌خستنی ریچارد و یاریده‌ده‌ره‌كانی له فڕۆكه‌كه‌ی مێلانیا تره‌مپ گه‌شته‌كه‌ی پێ ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه بووه هه‌وڵ بدرێت رێگه بگیرێت له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له گه‌شته‌كه‌دا.
- ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی جێمس ماتیس-یش له‌نێو پێكدادانه‌كه بووه
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو به هۆی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك سیاسیی له پنتاگۆن پێشتر جیاوازی بیروڕا هه‌بووه له نێوان ریچارد و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه ریچار نێوانی ماتیس و تره‌مپی تێكدابێت و له پشت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه بووبێت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد تره‌مپ ده‌ست به ماتیس له‌كارده‌كێشێته‌وه.