Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، دۆسیەی رادەستکردنەوە سەبارەت بە ٤٥٢ کەس لە پێکهاتەی فەتۆ لە دەرەوەی وڵات ئامادەکراوە و بۆ ٨٣ وڵات نێردراون.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانیش له توركیاوه بۆ سووریا گوتی: "تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٠ هەزار پەنابەر لە وڵاتەکەمانەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی قوبرس له ده‌ریادا رێوشوێنی پێویستیان گرتووەته به‌ر گوتی: "نامانه‌وێت كه‌س بچێته ناو كارێك كه پێی ناكرێت".