Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
هێزی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند کە تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجام داوە تایبەت بە مووشەکی Minuteman III.
لە راگەیەندراوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا ئاماژە بەوە کراوە لە ویلایەتی ڤیۆمینگ مووشەکی کیشوەربڕی Minuteman III تاقی کردۆتەوە لە بنکەی ئاسمانی گاندەربەرگی کالیفۆرنیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە مووشەکەکە کڵاوی جەنگی هەڵنەگرتووە و تەنیا وەک ئامرازێک تاقی کراوەتەوە کە توانای ئەوە نیشان دەدات مووشەکی بالیستی کیشوەربڕ جارێکی تر بچێتەوە نێو کەشوهەوا.
لەماوەی دوو هەفتەی دواییدا ئەمە دووهەمین تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدرێت لەلایەن ئەمریکاوە تایبەت بە دیزاینی مووشەکێک کە گونجاوە لەگەڵ هەڕەشەکانی سەدەی ٢١ و متمانە دەداتە هاوپەیمانان.
مووشەکی Minuteman III لەسەر دوورگەکانی مارشالەوە ٤ هەزار و ٢٠٠ میل (٦ هەزار و ٧٥٩کم) فڕیوە و تاقی کردنەوەکە بە سەرکەوتووی ئەنجام دراوە.