Burak Karacaoğlu,Abdullah Shukur
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئیدلب - AA
لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی و وشکانیی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی لایەنگری ئێران و سوپای رووسیا، بۆسەر ناوچە مەدەنی نشینەکانی سنووری "ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب"، پێنج مەدەنی کوژران.
ھێزەکانی رژێم و سوپای سووریا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی شارۆچکەکانی لاتامینە، کەفەر زیتا و گوندەکانی حەواش و سەید باکوور و رۆژھەڵاتی پارێزگای حەما.
ھاوکات بە بەردەوامی پەلاماری ئاسمانیی و وشکانیی بۆسەر شارۆچکەکانی خان شەیخون و شارەدێی کەنسەفرە باشووری رۆژھەڵات و باشووری پارێزگای ئیدلب ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی وەرگیراون لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردوو تاکو ئێستا لەم ناوچانەدا، پێنج مەدەنی کوژراون.