Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
ئیدلب – AA
له ئاكامی پەلامارەكانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ئێران پشتگیریان ده‌كات و رووسیا له‌و كاته‌وه‌ی كه له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب واژووكراوه تاكو ئێستا، ٣٩٦ هه‌زار و ٤٨٠ مەدەنی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی ده‌ستوه‌ردانی سووریا كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌یه، محه‌مه‌د حه‌للاج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به هۆی پەلامارەكانی رژێم و پشتیوانانییه‌وه له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه تاكو ئێستا، ٣٩٦ هه‌زار و ٤٨٠ مەدەنی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".
محەمەد حه‌للاج ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به تێكڕایی پەلاماری ئاسمانی و زه‌مینیان كردۆته سه‌ر ٨٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ئیدلب و گونده‌واره‌كانی حه‌ما و گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب و ٤٩یشان به بۆمبی به‌رمیلی كراونه‌ته ئامانج.