Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
بڕۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا داوایان له ئێران كرد به‌رپرسیارێتییه‌كانی له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكات و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هه‌ر جۆره "دوا ئاگادارییه‌ك" ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جێرمی هونت راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی راگرتنی به‌شێك له به‌ڵێنه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له بهیاننامەکەی حكوومه‌تی تاران ده‌ڕوانن بۆ راگرتنی به‌شێك لە به‌ڵێنه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێداگرییان له‌باره‌ی پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و جێبه‌جێكردنی بە ته‌واوه‌تی و هاتووه "به شێوه‌یه‌كی به‌هێز داوا له ئێران ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ كردوویه‌تی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و خۆی به‌دوور بگرێت له هه‌ڵكشانی گرژیی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "هه‌ر جۆره دوا ئاگادارییه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و په‌یماننامه‌ی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین كه ئایا ئێران بهرپرسیاریتییهكانی جێبه‌جێ كردووه یان نا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بە بڕیاری دووبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێران‌دا لە لایەن ئەمریکاوە دڵتەنگن و جەختیش لەوە کرایەوە کە پێ‌داگر دەبن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە رێگە یاساییەکان.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاندبوو کە بە ھۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان لە لایەن ئەمریکا، بڕیاری راگرتنی بەشێکی بەڵێنەکانیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەرکردووە و گوتی:
"بڕیاری راگرتنی بەڵێنەکانی پەیوەندیدار بە ماددەکانی ٢٦ و ٣٦ی رێککەوتنی ئەتۆمی پەیوەستە بە بڕیارەکەی ئەمریکا لە چواری ئایار سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران. جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی ئاماژەی پێکراوە ئەستەمە لە پاڵ ئەو بڕیارەی ئەمریکا. بە شێوەیەک ئاشکرا دیارە کە ئەمریکا ھەڵوێستی ئەرێنی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی نییە و بەردەوامیش دەبێت لەمە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارنامەی سەرۆکایەتی لەبارەی سەپاندنی سزا لە سێکتەرەکانی ئاسن، پۆڵا، زیو و ئەلەمنیۆم واژوو کردبوو.