Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
نیویۆرك – AA
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كۆمپانیاكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ساڵانی ١٩٨٥-١٩٩٤ به بڕی یه‌ك ملیار و ١٧ ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ریان كردبوو.
له‌كاتێكدا مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامن كه تره‌مپ تۆماری پێدانی باجی روون نه‌كردۆته‌وه، نیویۆرك تایمز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه تۆماری باجی تره‌مپ-ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیاكانی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵانی ١٩٨٥-١٩٩٤ به بڕی یه‌ك ملیار و ١٧ ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ریان كردووه.
به هۆی ئه‌و زهرهرهیشهوه تره‌مپ له میانی ئه‌م ساڵانه‌دا له دانی باجی داهات به‌خشراوه.
تره‌مپ كه به‌رده‌وام نیویۆرك تایمز به "بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ" تۆمه‌تبار ده‌كات له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌که نیشان دا.
تره‌مپ داكۆكی له‌وه كردووه كه له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی كاری خانووبه‌ره و زه‌ویوزار بوون له تۆماری زهرهركردوواندا تۆمار كراون و نووسیوویه‌تی: "له‌م ساڵانه‌دا خه‌ڵك به هۆی باجه‌وه خۆی وا نیشان ده‌دا كه زه‌ره‌ری كردووه. ته‌نها خاوه‌ن نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره و زه‌ویوزار ئه‌مه‌یان ده‌كرد و دواتر سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ بانكه‌كان دادهنیشتنهوه. ئه‌وه وه‌ك وه‌رزشێك وابوو".
تره‌مپ هێرشیشی كرده سه‌ر نیویۆرك تایمز و گوتی: "جگه له‌وه ئه‌وه‌ی خراوه‌ته روو زانیاری زۆر كۆنن. سه‌ركه‌وتوون له هه‌واڵی ئێجگار درۆ و ناڕاست".