Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز، ٢٩ كه‌س برینداربوون و زیاتر له ١٠٠ فرۆشگاش زیانیان به‌ركه‌وت.
سه‌رۆكی هاوكاری خێرای زانكۆی پزیشكی ته‌ورێز، فه‌رزاد ره‌حمانی به ئاژانسی خوێندكارانی ئێرانی راگه‌یاندووه كه له ئاكامی ئه‌و ئاگره‌ی شه‌وی رابردوو له بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز كه‌وته‌وه، ٢٩ كه‌س برینداربوون كه ١٩یان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ن.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی میراتی جیهانی ته‌ورێز، حوسه‌ین ئیسماعیلی سه‌نگه‌ری رایگه‌یاند كه ئاگره‌كه كاتژمێر ٢٢:٠٠ به كاتی خۆجێیی كه‌وته‌وه و دوای نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێر دامركێندرایهوه.
سه‌نگه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئاكامی ئه‌و ئاگركهوتنهوهیهدا زیان به زیاتر له ١٠٠ فرۆشگا كه‌وتووه.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، سهیامهك نهڤروزی شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان ئاگره‌كه له‌و فرۆشگایانه كه‌وتۆته‌وه كه كه‌لوپه‌لی ئارایشتگا و سهرتاشخانهیان تیادا فرۆشراوه و دواتر كڵپه‌ی سه‌ندووه.
دروستكردنی بازاڕی مێژوویی ته‌ورێز نزیكه‌ی بۆ ١٠ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و به گه‌وره‌ترین بازاڕی داخراو (قه‌یسه‌ری) جیهان ناسراوه و ناوی له لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه.