Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێرانه و رایگه‌یاند "به‌دوای جه‌نگێكدا نین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رتاسه‌ری جیهان هێزێكی گونجاو و ئامادهباشمان هه‌یه دژبه ئه‌گه‌ری هه‌ر ره‌وشێك كه دێته ئاراوه".
له میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكدا له‌ژێر ناوی "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا: دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی و سیاسیی ئه‌مریكا" كه له لایه‌ن دامەزراوەی پشتیوانی دیموكراسییه‌كان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆنه رێكخرابوو، ماكکێنزی گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا جه‌نه‌راڵ ماكکێنزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی 10 ساڵی رابردوودا گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له سروشتی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كاندا روویداوه و گوتی: "هه‌ر پێكدادانێكی گه‌وره كه ئێمه‌ی تیادا ده‌بین به ئه‌گه‌ری زۆر زیاد له‌وه‌ی له نێوان هه‌رێمه‌كان بێت له نێوان ناوچه‌كان ده‌بێت. ئه‌وه‌یش ته‌نها كاریگه‌ری له ناوچه‌ی چالاكی CENTCOM یان EUCOM (فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ورووپا) یاخود INDO-PACOM (فه‌رمانده‌یی هێزه‌كان له زه‌ریای هیندی-هێمن) ناكات، به‌ڵكو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیاتر له ناوچه‌یه‌كی چالاكی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌یه‌ك".
ماكکێنزی باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازیی به ستراتیجی جیهانیی نوێ بكاته‌وه و سه‌نگی پته‌و بكات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كاری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی پێشینه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سوپا به شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب بۆ جه‌نگێكی جیهانی جێگیر بكات.
هاوكات فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن و چوار فڕۆكه‌ی بۆردومانی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، به‌و رهوانهكردنهش ئه‌مریكا هێزی خۆی ده‌رخستووه كه له جه‌نگی جیهانییدا هێزه ستراتیجییه‌كانی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له نێوان ناوچه‌كاندا جووڵه بكه‌ن.
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی ئاماژەی بەوەشدا کە لەژێر رۆشنایی چەند زانیارییەکی ھەواڵگریی ئەم چەند رۆژەی دواییدا، کەشتی فڕۆکەھەڵگر و ھێزی ئەرکی بۆردومانکەریان رەوانەی ناوچەکە کردووە و گوتیشی: "به‌دوای جه‌نگێكدا نین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رتاسه‌ری جیهان هێزێكی گونجاو و ئامادهباشمان هه‌یه دژبه ئه‌گه‌ری هه‌ر ره‌وشێك كه دێته ئاراوه. لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی لە ھەموو شوێنێک چالاکی خۆمان دەبێت".
ماککێنزی راشیگەیاند، ئەگەر کۆنترۆڵی ناسەقامگیری ھەر وڵاتێک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەکرێت ئەوا ئەگەری زۆرە ناسەقامگیرییەکە بپەڕێتەوە بۆ وڵاتانی دیکەش و گوتیشی: "رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاستی سەقامگیر بنەمای جیھانێکی سەقامگیر پێکدەھێنێت".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی راشیگەیاند کە گەورەترین ھەڕەشە بۆسەر سەقامگیری ناوچەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بریتییە لە ئێران و لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئەوان (ئێران) سووربوونێکی نیاز خراپیان ھەیە. ھەڵسوکەوتی خراپ، ھەڕەشەکردن بۆسەر ئێمە و ھاوپەیمانانمان لە ناوچەکەدا، چەندین ساڵە بریتین لە بنەمای سیاسەتە نەگۆڕاوەکانی رژێم (ئێران)".
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی ئەوەشی خستەڕوو کە ئیدارەی ئەمریکا گوشاری ئابووری و دیپلۆماتی بەکارھێناوە بۆ ئەوەی ئێران ھەڵسوکەوتەکانی خۆی بگۆڕێت و گوتی:
"دەزانین کە ئێران ئاگاداری توانای سوپاکەمانە و رێزیش لەمە دەگرێت. ئەمە شتێکی باشە. نایانەوێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ رووبەڕووی سوپای ئەمریکا ببنەوە، بەڵام ئەوەشیان نیشانداوە کە خوازیارن و توانای ئەوەیان ھەیە ھێرش بکەنە سەر ھاوپەیمانانمان و دۆست و بەرژەوەندییەکانمان".
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران مووشەکی بالیستی رەوانەی یەمەن دەکات و لەوێشەوە لە بەرامبەر سعوودیە و ئیمارات بەکاردەھێنرێت.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا، ١٢ ھێندە زیادیکردووە.