Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌ر له گوتاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران، رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه چه‌ند كێشه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی ببنه‌وه، به‌ڵام به خێرایی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن.
له میانی به‌شداریكردن له ٢٣ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت، گازی سروستی، پاڵاوگه و بایۆكیمیاییدا، حەسەن روحانی له گوتارێكدا هه‌رچه‌ند راسته‌وخۆ ناوی رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كییه‌كه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو بۆ سێ مانگدا رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن و گوتی: "له ژێر گهماردۆدابین یان نا ده‌بێت له‌سه‌ر پێی خۆمان رابوه‌ستین".
سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی بونیتانهر له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ونه جموجۆڵ.
دۆناڵد تره‌مپ كه له قۆناغی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه تاكو ئێستا رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران به "یه‌كێك له خراپترین رێككه‌وتننامه‌كان له مێژووی ئه‌مریكا"دا ناو ده‌بات، رایگه‌یاندبوو كه ئەمڕۆ کاتژمێر شەش بە کاتی گرینچ له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه بڕیارێكی نوێ دەدات.