Zana Natık Kerem
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ھاوایی ــ AA
ژمارەی ئەو خانووانەی کە تا ئێستا بە ھۆی گڕکانەکەی چیای کیلاویا لە ویلایەتی ھاوایی رۆژئاوای ئەمریکا زیانیان بەرکەوتووە، گەیشتووە ٣٥ خانوو.
سەرۆک شارەوانی گوندەواری ھاوایی، ویل ئۆکاب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە تا ئێستا بە ھۆی گڕکانەکەی چیای کیلاویا، ٣٥ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و تا ئێستا گڕکانەکە بەردەوامە.
پێشتر کاربەدەستانی ھاوایی رایگەیاندبوو کە ھەفتەی رابردوو گڕکانی چیای کیلاویا لە ویلایەتی ھاوایی رۆژئاوای ئەمریکا چالاک بووەتەوە، زیاتر لە ھەزارو ٧٠٠ کەس بە ھۆی لاڤا، بەرد و گازی ژەھراویی کە لە گڕکانەکەوە دەردەپەڕن لە ناوچەکە دەربازکراون.
ئاماژە بەوەشدەکرێت تەپوتۆزی گڕکانەکە تا ٦١ مەتر بەرزبوونەتەوە و بە رووبەری ٣٦ ھەزار مەتر دووجادا بڵاوبوونەتەوە و ھێشتا نازانرێت گڕکانەکە تا چەندی دیکە بەردەوام دەبێت.
گڕکانی چیای کیلاویا بە یەکێک لە گرکانە چالاکەکان دادەنرێت و دەکەوێتە پارکی نیشتمانی گڕکانەکانی ھاوایی.