Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە کردنەوەی بەکۆمەڵی٢٥٠ شوێنەوار لە حەوت ناوچەی جیاواز کە لە رێگەی پەخشی راستەوخۆوە لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری گەل لە بەشتەپە بەڕێوەچوو، گوتاريکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه و ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه کە هیچیان نه‌بووە ئه‌فسانه‌ی مێژوویی بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن و منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌و گەنجینەی هه‌مانه بهكاریناهێنین. ئینشائه‌ڵڵا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی قۆناغی داهاتوومان ئه‌وه‌یه سیستمێكی په‌روه‌رده به ناوهڕۆك و ژێرخانی فیزیكییه‌وه دابمه‌زرێنین كه منداڵه‌كانمان به‌و جۆره گۆش بكات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "هه‌میشه ئه‌م بانگه‌وازه‌م ئاراسته‌ی ئه‌وانه كردووه كه بانگه‌شه‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئهرمهنییەکان ده‌كه‌ن؛ ئه‌گه‌ر بوێریتان هه‌یه فه‌رموون ئێمه ئهرشیڤمان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆش ئهرشیڤت هه‌یە، بیكه‌وه".
سەبارەت بەو راگەیەنراوەی کە لە فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمه ته‌نها وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی جه‌هاله‌ت ده‌یبینین. ئێوه له‌گه‌ڵ داعش هیچ جیاوازیتان نییه. ئێوە ئەوە نیین ئەو دەستەواژانە بەکاربهێنن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه وانه‌یه‌ك بده‌ینه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی به‌رگریكردن له به‌هاكانی رۆژئاوا، ئه‌وانه بپارێزن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام، پشتی ئه‌وانه ده‌گرن كه مزگه‌وته‌كان ده‌سووتێنن له‌نێو سیاسییه دژه ئیسلامییه‌كانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت ساركۆزی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "هەروەک چۆن دژی ئەوانەین کە لەناو جەرگەی ئەورووپادا هێرش دەکەنە سەر مزگەوتەکان، بە هەمان شێوەش دژی ئەوانەین کە لە سووریا و عێراق پەلاماری کڵێسا‌کان دەدەن".