Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی پێكدادانێكی چه‌كداری له نێوان پاسه‌وانانی سنوور و گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له پارێزگای كوردستان رۆژئاوای ئێران ئه‌فسه‌رێك كوژرا.
جێگری پارێزگاری كوردستان بۆ كاروباری ئه‌منی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، حوسێن خۆش ئیقبال به میدیاكانی راگه‌یاند شه‌وی رابردوو له قه‌زای بانه پێكدادان له نێوان گرووپێكی چه‌كدار و سه‌ربازانی ئێران‌دا روویداوه و گوتی: "له ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك كه فه‌رمانده بووه له بنكه‌كه به سه‌ختی برینداربوو هه‌رچه‌ند گهیهندراوەته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام نه‌تواندرا گیانی رزگار بكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چه‌كدارێكی گرووپه‌كه به برینداری ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی دیكه هەڵاتوون.