Selen Temizer,Aliia Raimbekova,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ئاستانا - AA
کۆبوونەوەکانی گه‌ڕی یانزدەهەمینی وڵاتانی گرەنتیکار لەبارەی سووریاوە، بە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان، دەستیپێکرد.
یەکەم کۆبوونەوە لە هۆتێلی ریتز کارڵتن لە نێوان نوێنەرانی رووسیا و بەشار ئەسەددا بەڕێوەدەچێت.
نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ سووریا، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ لە گوتەیەکدا بەر لە چوونە ژوورەوەی بۆ کۆبوونەوەکە، ئاماژەی بەوەکرد کە هەریەک لە بابەتەکانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، دۆخی ئیدلب، کێشەی پەنابەران و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت، کۆبوونەوەی شەشەمی گرووپی کاری تایبەت بە ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان هەڵسەنگاندن بۆ ئازادکردنی ١٠ کەس لە لایەن هەر لایەنێکەوە کە هەفتەی رابردوو بەرێوەچوو، بکەن.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را كاتژمێر 09:00 گه‌یشته ریتز كارلتن.
دوێنێ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه كردبوو كه دی میستو‌را كار ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی به‌رجه‌سته له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمیته‌ی ده‌ستوور.
- پرسەکانی گه‌ڕانه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه دهستكهوتوون، ئۆپۆزسیۆن به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی راگوزه‌ری سووریا، ئه‌حمه‌د توما به‌تایبه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ره‌وشێكی گونجاو دروست نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی رووسیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا باسیی لێوه كراوه و رژێمیش به‌رده‌وامه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان.
رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوتردا ئه‌و دوو پرسەی كردبووه رۆژه‌ڤه‌وه.
- كۆبوونه‌وه‌كه دوای نیوه‌ڕۆ چڕده‌بێته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و سه‌رچاوانه‌وه دهستكهوتوون كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی توركیا كاتژمێر ١١:٠٠ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
شانده‌كه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كۆده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ شاندی رووسیا و ئێرانیش به‌جیا كۆده‌بێته‌وه.
شاندنی وڵاتانی دڵنیاییده‌ر به‌ر له دانیشتنی سه‌ره‌كی كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان رایگه‌یاندبوو، سەرجەم شانده‌كان تاكو نزیک بەكاتژمێر ٠٦:٣٠ ده‌گه‌نه ئاستانا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئوناڵ نوێنه‌رایه‌تی توركیا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌نساری نوێنه‌رایه‌تی ئێران و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤهرنتیهڤ نوێنه‌رایه‌تی رووسیا ده‌كات.
سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی راگوزه‌ری سووریا، ئه‌حمه‌د توما نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و نوێنه‌ری تایبه‌تی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌رایه‌تی سووریا ده‌كات.