Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه دوای گرژییه‌كه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ره‌نگه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه بڕیاره له لووتكه‌ی G-20 کە کۆتایی ئەم مانگە لە ئه‌رجه‌نتین بەڕێوەدەچێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌كات "راپۆرتی ته‌واو"ی پێبدات له‌باره‌ی گرژی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه دوای ئه‌و راپۆرته بڕیار ده‌دات له ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ پوتین كۆببێته‌وه یان نا و گوتی: "به‌پێی ئه‌و راپۆرته جووڵه ده‌كه‌م. ره‌نگه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له ته‌قه‌كردنی كه‌شتییه جەنگییەكانی رووسیا له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئۆكراینا كرد و گوتی: "حه‌ز به گرژیی ناكه‌م. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرژییه‌كی له‌و شێوه‌یه ناخوازم".
دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایگەیاند کە له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ده‌مێنینه‌وه؟ هۆكارێكی ئیسرائیله، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دابه‌زینی نرخی نه‌وت كرد گوتی: "تا له‌وێ بین گرنگیی نه‌وت كه‌م ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئیستادا، به هۆی كاریگه‌رییه‌وه به‌رهه‌ممان زیادكرد. ئه‌وه‌یش به‌و واتایه دێت كه ئیدی پێویست ناكات له‌وێ بین".