Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، شۆن ریان رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له دانانی خاڵه‌كانی چاودێری له‌سه‌ر سنووری سووریا، رێگه‌گرتنه له هه‌وڵه‌كانی دزەکردنی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناو خاکی توركیا.
شۆن ریان له رێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسێکەوه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی داعش له سووریا و عێراق دوا.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له رێگای ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له منبج رێگه له چوونی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گیراوه بۆ ئه‌وێ و هه‌روه‌ها رۆڵیان هه‌بووه بۆ باشكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه.
شۆن ریان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی خاڵی چاودێری له ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاش له لایه‌ن ئه‌مریكا گوتی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌وڵی چه‌كدارانی داعش بۆ هەڵاتن بەرەو توركیا خاڵی چاودێری له باكووری دۆڵی فوراتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت. ئه‌م خاڵانه له هه‌مان كاتدا شه‌فافیه‌تی زیاتر دێنێته دی و توركیاش باشتر ده‌پارێزێت له ئه‌ندامانی داعش. له‌باره‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه(ی ئه‌مریكا) له هه‌ماهه‌نگیداین و توركیامان ئاگاداركردۆته‌وه چونكه ئه‌مانه له سنووره‌كانی توركیادا ده‌بن".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، شۆن ریان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا هیچ خاڵێكی چاودێرییان دانه‌ناوه و ته‌نها شوێنی چه‌ند خاڵێكیان دیاریكردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌باره‌ت به‌مه رای توركیا وه‌رده‌گرن، شۆن ریان گوتی: "توركیا به ته‌واوی له‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه".