Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن- AA
کاربەدەستانی کۆشکی سپی:
- ''سەرۆکی ئەمریکا ئەوە رادەگەیەنێت کە قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە''.
- ''دۆناڵد ترەمپ ئەوەش ئاشکرادەکات کە فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کردووە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەست پێ بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە دەستبەجێ سبەی باڵیۆزخانەکە دەگوازرێتەوە. لە رووی کردەییەوە گواستنەوەی دەستبەجێی باڵیۆزخانەکە مەحاڵە''.
کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ''ئەوە ئاشکرادەکات کە ئەمریکا قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە'' و ''راشیدەگەیەنێت کە فەرمانی کردووە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەست پێ بکات''.
سێ کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی لە رێگەی تەلەکۆنفرانسەوە روونکردنەوەیان سەبارەت بە گوتارەکەی ئەمڕۆی ترەمپ دایە رۆژنامەوانان.
یەکێک لە سێ کاربەدەستەکەی کۆشکی سپی کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاندووە ''سەرۆکی ئەمریکا ئەوە رادەگەیەنێت کە قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە. هەروەها ئەوەش ئاشکرادەکات کە فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کردووە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەست پێ بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە دەستبەجێ سبەی باڵیۆزخانەکە دەگوازرێتەوە. لە رووی کردەییەوە گواستنەوەی دەستبەجێی باڵیۆزخانەکە مەحاڵە''.
ئەو بەرپرسە گوتیشی: ''بۆچوونی سەرۆک دانپێدادانە بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل لە رووی مێژوویی، هەروەها ناساندنی ئەو راستییەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆرگانەکانی بەڕێوەبردنی ئیسرائیل ئەمڕۆ، بە شێوەیەکی کردارەکی لەناو قودسدان''.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه كرد كه ئاماده‌كاری پێویست له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیب بۆ قودس به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و گوتی: "له نوێنه‌رایه‌تی ته‌لئه‌بیب نزیكه‌ی هه‌زار كارمه‌ند كارده‌كه‌ن. هیچ شوێنێكی نیشته‌جێبوون نییه له‌مڕۆدا بتوانین ئه‌وانه بگوازینه‌وه بۆ قودس. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه، ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌منییه‌كان و بنیاتنانی بیناكه كاتی ده‌وێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌وه پێشبینی هیچ خشته‌یه‌كی تره‌مپ ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس تا ئه‌مڕۆ هه‌موو شه‌ش مانگێك جارێك به بڕیارێك دواخراوه. تره‌مپیش بۆ جارێكی دیكه بۆ شه‌ش مانگ دوایده‌خات.
به‌پێی یاسای باڵیۆزخانه‌ی قودسی 1995، حكوومه‌تی ئه‌مریكا پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیبی بۆ قودس كرد، به‌ڵام ئه‌و یاسایه ماوه‌ی 22 ساڵه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له بیل كلینتۆن، جۆرج ده‌بلیو بوش و باراك ئۆباما به هۆی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك دواده‌خرا.