Turgut Alp Boyraz,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
- لە سەرانسەری جیهانەوە کاردانەوە بەرامبەر پلانەکەی ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، نیشاندرا.
- تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە توندترین کاردانەوەی بەرامبەر بە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا نیشانداوە.
لە سەرانسەری جیهانەوە کاردانەوە بەرامبەر پلانەکەی ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، نیشاندرا.
زۆرێک لە دەزگا و دامەزراوەی نێودەوڵەتییەکان لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەوانەی جیهانی ئیسلامی، دژایەتی خۆیان بۆ هەوڵەکە راگەیاند و هۆشداریی ئەوەیان دایە دۆناڵد ترەمپ کە بڕیارێکی لەوشێوەیە فەڵەستین و ناوچەکە بەرەو توندوتیژییەکی گەورە پەلکێش دەکات.
لەنێو ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی کە دژایەتیی خۆیان بۆ پلانە ''مەترسیدار''ەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس کە یەکەمین رووگەی موسڵمانانە و شوێنێکی پیرۆزە لە لای کریستیان و جوولەکەکانەوە راگەیاندووە، هەریەک لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی، کۆمکاری عەرەبی و یەکێتیی ئەورووپا بوونیان هەیە.
تا ئێستا هیچ وڵاتێک پشتیوانیی لە پلانەکەی ترەمپ سەبارەت قودس نەکردووە.
- ئەردۆغان: ''قودس هێڵی سوورە بۆ موسڵمانان''
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە توندترین کاردانەوەی بەرامبەر بە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا نیشانداوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە قودس ''هێڵی سوورە'' بۆ موسڵمانان، راشیگەیاند ''وەک سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی، تا کۆتایی چاودێریی ئەم بابەتە دەکەین. ئەگەر بێت و هەنگاوێکی لەم چەشنە بهاوێژرێت، ئەوا دەستبەجێ لەماوەی ٥ بۆ ١٠ رۆژدا لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لە ئیستانبوڵ ئەنجامدەدەین. ئەوەی کە ماوەتەوە، ئەوەیە ئەمە دەکرێت تا پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل‌دا بڕوات''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە قودس بابەتێکی ئاسایی نییە و لە میانی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی و سازکردنی چالاکی گرنگترەوە جیهانی ئیسلامی لە پێناو قودسدا دەهێننە دەنگ.
- فەڕەنسا: ''پلانەکەی ئەمریکا نیگەرانیی بەخشە''
کاردانەوەی ژمارەیەک لەو وڵاتانەی دیکە کە دژ بە پلانەکەی ترەمپ-ن سەبارەت بە قودس بەم شێوەیەیە:
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل تاك لایه‌نه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه مایه‌ی نیگه‌رانیه.
ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا و ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی پێگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئاشتیی كه له نێوان لایه‌نه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چن تاوتوێی بڕیار له‌باره‌ی پێگه‌ی قودس بكرێت.
- په‌یامی شای مه‌غریب بۆ تره‌مپ
شای مه‌غریب، محه‌مه‌دی شه‌شه‌م په‌یامێكی ئاراسته‌ی تره‌مپ كرد و نیگه‌رانی خۆی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له ناساندنی قودس ده‌كه‌ن وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
- عێراق: "ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت"
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس قبووڵ ناكه‌ن.
عه‌بادی هۆشداری دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازرێته‌وه بۆ قودس ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه و گوتی: "قبووڵی ناكه‌ین باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازرێته‌وه بۆ قودس. هۆشداری ده‌ده‌ین كه ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی ده‌بێت".
- ئوردن: "ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت"
شای ئه‌رده‌ن، عەبدوڵڵای دووەم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دا و هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌وه كه هه‌ر بڕیارێك بده‌ن جگه له چاره‌سه‌رێكی گشتگیر كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی قودس بێت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات مه‌ترسیداره و گوتی: "قودس كلیلی ئاشتیی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهانه".
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام دا و هۆشداری دا له‌وه‌ی كه هه‌وڵی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیان به دانوستانه‌كانی ئاشتیی ده‌گه‌یه‌نێت و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی قودس هه‌یه‌تی و مزگه‌وتی ئه‌قسا یه‌كه‌مین قیبله‌ی موسڵمانانه، بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و، مافی هه‌موو موسڵمانانی جیهان پێشێل ده‌كات.
- یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش دژیه‌تی
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری ده‌دات، هه‌ر بڕیارێك بۆ گۆڕینی پێگه‌ی قودس یان هه‌ر هه‌وڵێكی تاك لایه‌نه، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جیهان هه‌بێت.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوی یه‌كێتییه‌كه‌دا هاتووه، "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێی وایه هه‌ر بڕیارێك یان هه‌وڵێكی تاك لایه‌نه كه ببێته هۆی گۆڕینی پێگه‌ی قودس، ده‌ره‌نجامی جددیی لێده‌كه‌وێته‌وه. بڕیارێكی له‌م جۆره، ده‌كرێت كاردانه‌وه‌ی رای گشتیی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لێبكه‌وێته‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پانگهوازكراوه، تواناكان له‌سه‌ر قۆناغی ئاشتیی نێوان فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل چڕبكرێته‌وه. هۆشداریش دراوه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دان به قودسدا بنێت وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر قۆناغی ئاشتی دروست ده‌كات.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی به شێوه‌یه‌كی واتادار.
- كۆمكاری عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆبووه‌وه
له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به قودس ئه‌نجام دا.
سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بوغێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و هۆشداریی دا، یاری به ئایندهی قودس نه‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌بوغێت گوتی: "یاریكردن به ئایندهی قودس، هه‌سته‌كانی توندڕه‌وی، توندوتیژی، رق و دوژمنایه‌تی له دڵی دانیشتوانی عه‌ره‌بی شاره‌كه‌دا په‌ره‌پێده‌دات و كاریگه‌ری له دانوستانه‌كانی ئاشتی ده‌كات".
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بدا، داننانی ئه‌مریكا به قودسدا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل یان گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، نایاساییه و دانی پێدانانرێت.