Emre Aytekin,Muhammet Ali Kemal
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2018
ئاسپێن - AA
بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، کریستۆفەر رەی لەبەرامبەر بانگەشەکانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەوەی کە وڵاتەکەی دەستی وەرنەداوەتە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد كە هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەیە هەوڵ بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان دراوە.
کریستۆفەر رەی لە میانی کۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن کە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ناوەڕاستی ئەمریکا سازکراوە، ئاماژەی بەوەکرد دامەزراوە هەواڵگرییەکان پێیانوایە رووسیا بە شێوەیەکی سەر داپۆشراو هەوڵی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا داوە و گوتی: "بۆچوونی ناوەندە هەواڵگرییەکان نەگۆڕاوە، بۆچوونی منیش نەگۆڕاوە".
بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بی ئای) تیشکی خستە سەر ئەوەی جگە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا، رووسیا تواناکانی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی درووستکردنی قەلمڕۆیی لەنێو ئەمریکادا بە مەبەستی خوڵقاندنی جیاکاریی و پێکدادان، چڕکردووەتەوە و گوتی: "بە بڕوای من ئەمە هەڕەشەیەکە کە پێویستە زۆر بە جددی وەربگیرێت و وەڵامێکی مکوڕانەی بدرێتەوە".
- "چین هەڕەشەی سەرەکییە"
..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.