Tuğçenur Akgün
24 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2023
نیویۆرک-AA
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بەهای دوو ملیار دۆلار هاوکاری ئەمنیی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات.
سولیڤان لە پڕۆگرامی CNN Town Hall" "ی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی CNN ، ئاشکرای کرد کە دوابەدوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بۆ ئۆکراینا، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوکارییەکاندا تەقەمەنی زیاتر و تەکنەلۆجیای ئاست بەرز بۆ کێیڤ دەنێرێت.
جەیک سولیڤان گوتی: "ئەمریکا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری ئەمنی بۆ ئۆکراینا راگەیاندووە کە بەهاکەی دوو ملیار دۆلارە".
لەبارەی داواکاریی ئۆکراینا سەبارەت بە فڕۆکەی جەنگی F-16، سولیڤان ئاماژەی بەوە دا کە ئۆکراینا هێرشی بەرپەرچدانەوەی گرنگ دەست پێ دەکات و پێیان وایە لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا فڕۆکەی F-16 توانای سەرەکییە.
بڕیارە ئەمریکا ئەمڕۆ کە ساڵیادی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە، سزا نوێیەکانی بۆسەر رووسیا رابگەیەنێت.