Tuğçenur Akgün
24 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2023
نیویۆرک – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند رووسیا لە هەڵپەساردنی پەیماننامەی نوێی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیژی (START)ی ههڵنهپهساردووه بۆ ئهوهی بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بكاتهوه.
جۆ بایدن لە چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ کەناڵی ئهی بی سی نیوز، سەبارەت بە بڕیاری رووسیا لهبارهی هەڵپەساردنی پەیماننامەی نوێی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیژی دوا.
بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە "هەڵەیەکی گەورەیە" و هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسیارانەیه و رایگهیاند: "بەڵام لەمەدا ئەوە بەدی ناکەم کە (سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین) بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی یان شتێکی هاوشێوە بكهنهوه".
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو کە دڵنیایە ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت و ئاماژهی بهوهكرد، رێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی چەک بۆ بەرژەوەندی هەردوولا و جیهان دەکرێت.
جۆ بایدن باسی لەوەشکرد هیچ ئاماژەیەک نییە کە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی رووسیادا لەو بابەتەدا ببێت و گوتی: "هیچ بەڵگەیەک نییە کە پشتگیری لەو بیرۆکەیە بکات کە ئەمە بەو مانایە دێت بیر لە بەکارهێنانی چەکی نوێی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕی نێودەوڵەتی، دەکەنەوە".
سبەی تەواوی چاوپێكهوتنهكهی بایدن بڵاو دەکرێتەوە.