Abdullah Shukur
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
برۆکسڵ - AA
وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بڕیاریاندا ماوەی ئەرکی سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ تا ٣٠ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ درێژ بکەنەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە نووسراوەی لەلایەن ناتۆ بڵاوکراوەتەوە، ماوەی ئەرکی سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ تا ٣٠ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ درێژ کراوەتەوە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ئەرکی ناوبراو لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی پێبێت.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەکانی ستۆڵتانبێرگ کراوە بەوەی کە ئاماژەی یە خۆشحاڵی خۆی لەمبارەیەوە کردووە و گوتوویەتی: "لەم قۆناغەدا کە رووبەڕووی گەورەترین تاقیکردنەوەی ئەمنی دەبینەوە، زۆر پەرۆشم بە کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانان لەبارەی بە مۆدێرن کردنی ناتۆ".
ستۆڵتنبێرگ کە بۆ دووەمین جار ماوەی ئەرکەکەی درێژ دەکرێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە شوێنی ئەندەرس فۆغ راسموسن دەستبەکارببوو.