Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
نیویۆرك - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی داوه به كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، بۆ فرۆشتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی به سعوودیه.
ده‌نگۆی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه له‌بواری وزه‌ی ئه‌تۆمدا دوای كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی له كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و ئێستاش ده‌نگۆیه‌كی دیكه له‌باره‌ی ئه‌و هاوبه‌شییه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه واڵێكی ماڵپه‌ڕی Daily Beast، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی داوه به هه‌ندێك له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، بۆ فرۆشتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی به سعوودیه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاری Daily Beastیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ده‌نگۆی فرۆشتنی پیتێنه‌ری ئه‌تۆمی به سعوودیه كه بانگه‌شه ده‌كرێت له‌لایه‌ن گرووپێك لە به‌رپرسانی خانه‌نشینی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه یەکێک لەوان راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ماكڵ فلینە، بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌وپێیه بڕیاره 40 بنكه‌ی ئه‌تۆمی له سعوودیه بنیاتبنرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا پلانه‌كه به‌و جۆره‌یه كه به دوو بنكه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستپێبكه‌ن.