Qais Omar Darwesh Omar,Ekrem Biçeroğlu
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
رامەڵڵا - AA
شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل، ٦٠ فەڵەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری خۆرئاوا و قودسی داگیرکراو دەستبەسەرکرد.
یانەی دیلی فەڵەستینی کە رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنییە و بایەخ بە کاروباری فەڵەستینیەکانی نێو گرتووخانەکانی ئیسرائیل دەدات لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان چالاکوانن و بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماسن.
لە کاتێکدا لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان ٦٠ کەس دەبێت، بەپێی زانیاری گەواهیدەران لەنێو دەستبەسەرکراواندا نایف ئەلرەجوب هەیە کە بەرپرسی حەماسە لە شارەدێی دۆرا سەربە پارێزگای خەلیل باشووری کەناری خۆرئاوا.
دوێنێ یانەی دیلی فەڵەستینی بڵاویکردەوە کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانەوە هەزار و ٨٠٠ فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون.