Sangar Hamad Azeez
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
سۆچی - AA
وەزیری بەرگری رووسیا سێرجی شۆیگو، رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئیدلب ئەنجام نادرێت.
شۆیگو دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سازکرد و تیایدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەبارەت بە رەوشی ئیدلب شۆیگو گوتی: " ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئیدلب ئەنجام نادرێت. سەبارەت بە بابەتەکەش لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە وردی زانیاری بە سووریا دەدەین ".