Mehmet Şah Yılmaz
06 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2026
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
دوای گەیشتنی فڕۆکەکەی بە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، ڕوتە لەلایەن سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، هالوک گیۆرگون و بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.
چاوەڕێ دەکرێت سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕوتە ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکات و، لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازی لێبکرێت.