Muhammed Nuri Erdoğan, Özcan Yıldırım
06 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2026
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕۆتە، ڕۆژەڤەکانی پەیوەندیدار بە لووتکەی ناتۆ و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانی لەگەڵ هەڵسەنگاند.
لەبارەی دیدارەکە، فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکاندا هاتووە، سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی ٣٦مین لووتکەی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) کە بڕیارە بە میوانداری تورکیا بەڕێوەبچێت، پێشوازی لە سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕۆتە کرد.
لە پێشوازییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان، ڕۆژەڤەکانی پەیوەندیدار بە لووتکەی ناتۆ و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕۆتە هەڵسەنگاند.
لە ڕاگەیاندراوەکە هەروەها هاتووە: "سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە پێداچوونەوە بە زۆر بابەت لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە هەر لە بەرگریی بە کۆمەڵ هەتا پەرەپێدان بە پیشەسازیی بەرگریی گرنگە".