Mücahit Oktay
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
نیویۆرك- AA
له ئه‌نجامی درووستبوونی پێكدادان له‌نێوان هێرشكارێكی چه‌كدار و هێزه‌كانی پۆلیس كه له بوونی هێرشكاره‌كه ئاگاداركرابوونه‌وه، له ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور، پێنج كه‌س كوژران كه دووانیان پۆلیسن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس له شارۆچكه‌ی واتاوگا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه پێكدادانێك له‌نێوان خاوه‌ن ماڵێكی چه‌كدار و هێزه‌كانی پۆلیس له ناحیه‌ی بلوڕیج، روویداوه.
باس له‌وه‌كراوه، له ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا پێنج كه‌س كوژراون، كه دووانیان پۆلیسن، ئه‌وانی تریان هێرشكەرهكه، دایك و زڕباوكین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، هێزه‌كانی پۆلیس كه له بوونی هێرشكاره‌كه له‌نێو ماڵه‌كه‌دا ئاگاداركرابوونه‌وه، به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌دا داناوه و نزیكه‌ی ١٣ كاتژمێر پێكدادان له‌نێوان هێرشكاره‌كه و پۆلیسدا به‌رده‌وام بووه.