Mustafa Deveci
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
قودس – AA
به‌هۆی تێكچڕژاوی و قه‌ره‌باڵغی له‌و شوێنه‌ی جووله‌كه‌كان پیرۆزراگرتنی جه‌ژن لاغو بعومرین له باكووری ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌دا به‌لایكه‌م ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٦٥ كه‌س دیكه‌یش بریندار بوون.
رۆژنامه‌ی Haaretz بڵاوی كرده‌وه دوای نیوه‌شه‌و له كاتی پیرۆزڕاگرتنی جه‌ژن لاغو بعومرین له چیای مارۆن له نزیك شاری سادهف له باكووری ئه‌و وڵاته تێكچڕژان رووی داوه.
تیمه ته‌ندروستییه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه به‌هۆی تێكچڕژانهكهوه ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٥ كه‌س دیكه بریندار بوون كه برینی ٢٤ كه‌سیان قورسه.
دوای رووداوه‌كه تیمه ته‌ندروستییه‌كان به هه‌لیكۆپته‌ری فریاكه‌وتنه‌وه گه‌یشتنه چیاكه و ئه‌وانه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد كه به سه‌ختی بریندار بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رووداوه‌كه‌ی به "كاره‌ساتی گه‌وره" ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی برینداربووان چاك ببنه‌وه.
پێشتر میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردبۆوه كه سه‌كۆی چیای مارۆن داڕووخاوه، به‌ڵام دواتر ئاماژه‌یان به‌وه دا كه رووداوه‌كه به‌هۆی تێكچڕژانهوه رووی داوه.