Mehmet Rakipoğlu
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
سیاسەتی جووت ستوون کە ئەمریکا لە سەردەمی جەنگی سارددا پەرەیپێدا بۆ گەمارۆدانی سۆڤیەتەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، پایەیەکی سعوودیە و پایەکەی دیکەشی ئێران بوو. سعوودیە لە ١٩٣٢ەوە تا ئێستا هاوپەیمانی کۆنی ئەمریکایە. رژێمی شا لە ئێران کە لە شۆڕشەکەی ١٩٧٩دا رووخا هاوپەیمانی کۆنی ئەمریکا بوو. لە دوای ئەو بەروارەوە سیاسەتی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئێران و پەیوەندییەکانی سعوودیە-ئێران گۆڕان. دوای شۆڕش رژێمی ئێران کە ئەمریکا بە ''شەیتانی گەورە'' دەناسێنێت بەرەی دژ بە هاوپەیمانانی ئەمریکای گرت. لەو چوارچێوەیەشدا بەلای ئێرانەوە سعوودیە کە ''بووکەڵە''ی ئەمریکا دادەنرێت و وەک ناوەندی (وەهابیی) تەوژمێکی ئایینی دژ بە (دوازدە ئیمامەکەی شیعە) ناوەندی دەسەڵاتی رژێم دەبیندرێت، لە لایەن تارانەوە کرایە دوژمن. بە هەمان شێوە سعوودیە رژێمی نوێی ئێران بە هەڕەشەی ئەمنیی دژ بە خۆی دەبینێت.
- هاریکاریی و کێبڕکێ
لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات قۆناغ بە قۆناغ هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە بینی و، تۆوی کێبڕکێى نێوان هەردوو وڵات لە سەدەکانی ١٦-١٧دا بەهۆی گۆڕینی سەفەویەکان لە سووننە مەزهەبەوە بەرەوە شیعە مەزهەب و لە سەدەی ١٨دا لە سعوودیە مەزهەبی وەهابی توندڕەوی پەسەندکرا چێنرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌م هێزی تێكۆشانه كه وه‌ك "ململانێی شیعه و سوننه" ده‌بیندرێ، ماوه ماوه بووه‌ته هۆی هه‌ماهه‌نگی. دوای كۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له ١٩٨٩ تا ڕاده‌یه‌ك باشبوون له په‌یوه‌ندییه‌كان رووی دا. دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٠ له ئێران سعوودیه هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و وڵاته ره‌وانه كرد. كاتێكیش له ١٩٩١ ئه‌مریكا شه‌ڕی له دژی عێراق راگه‌یاند كه عێراق ئێران و سعوودیه‌ی وه‌ك دوژمن له‌قه‌ڵه‌م دابوو، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌نێوان تاران و ریاز دروست بوون.
به‌ڵام له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا دیسانه‌وه گرژییه‌كان جێگای نزیكبوونه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گرته‌وه. هێرشه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ر،داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق، هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی سعوودیه‌ی زیاتر كرد.
دوا جاریش گه‌یشتنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ ره‌هه‌نده تونده‌كان له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا، سعوودیه به ده‌میه‌وه هات. له‌و میانه‌یه‌دا شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به پشتیوانی تره‌مپ سیاسه‌تی دژی ئێرانی كرده ئه‌وله‌ویه‌ت. ریاز چووه ململانێ له‌گه‌ڵ تاران له زۆر ناوچه به تایبه‌ت له یه‌مه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا هه‌نگاو ده‌ندرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌واڵی ئاوا له ئارادایه كه هه‌ردوو وڵات دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داون.
- سیناریۆكان
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه رۆژی ٩ی نیسان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌نێوان كاربه‌ده‌سته باڵاكانی سعوودیه و ئێران كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعوودیه، خالید بن عه‌لی حمێدان-یشیان له‌نێودا بووه، له به‌غدا ئه‌نجامدراوه. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌جیاتی گوزارشتی پشتڕاستكه‌ره‌وه یان به‌درۆخه‌ره‌وه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكران له‌گه‌ڵ سعوودیه. رپژی ٢٠ی نیسان باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، ئیره‌ج مه‌سجیدی، ئاشكرایكرد كه تاران و ریاز به نێوه‌ندگیریی به‌غدا ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كردووه به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و، هێشتا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌هاتووه‌ته ئاراوه. هاوكات پێویسته گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ كه‌نداو، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جودا له‌م كۆبوونه‌وانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كازمی، له‌رێگه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌نێوان كه‌نداو-ئێران‌دا، هه‌وڵده‌دات گرژیی و پێكدادانه‌كان كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، بگۆڕێت.
ده‌كرێت بگوترێت كه هۆكاری دووه‌می ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران نیگه‌رانییه ئه‌منییه ههڵكشاوهكانه. نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی هاوشێوه‌ی سعوودیه كه ئاسایشی وڵاته‌كانیان تا ئاستێكی ئێجگار زۆر به‌ستووه‌ته‌وه به گره‌نتی هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر رژێمه‌كانیان ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه.
دەرئەنجام، مشتومڕەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران-سعوودیە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر ناوچەکەدا. ئەمریکا دەیەوێ ھەژموونی سەربازیی خۆی لە عێراق و کەنداو کەمبکاتەوە و لە رێگەی دیالۆگەوە ئێران بە سیستەمی نێودەوڵەتی ببەستێتەوە.
مەھمەت رەکیپئۆغڵو لە پەیمانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی سەقاریا توێژەرە و لە ھەمان کاتیش درێژە بە خوێندنی دکتۆراکەی دەدات. لە ھەمان کاتدا توێژەری بەشی کاروباری کەنداوە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (ORSAM).