Muhammet Kurşun
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
تاران- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكرایكرد، ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له میانی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا، به‌دی ده‌كرێن.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی كه له نێوان ئێران و وڵاتانی ٤+١ له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا به‌رده‌وامه، و گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
زه‌ریف باسی له‌وه‌كردووه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عه‌راقچی سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كانی دووباره ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه خودی خۆیشی كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ كه‌نداو به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت، سه‌باح خالید سه‌باح و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، شێخ ئه‌حمه‌د ناسڕ، كۆتایی پێهێناوه و نووسیویه‌تی: "تواناكانمان له‌سه‌ر پلانی ئاشتی له ناوچه‌كه چڕكرده‌وه. له كۆبونوهوهكانی ڤیه‌ننا و دیداره‌كانی په‌یوه‌ندیدار له ناوچه‌كه‌ش، ئاماژه‌ی ئه‌رێنی به‌دی ده‌كرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی گه‌شتێكدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر، عێراق و عوممانی كرد. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردبوو.