Betül Yürük
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتێریس، رۆژانی ١٢-١٣ی ئایار سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.
جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دیمیتری پۆڵیانسكی، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، ئەنتۆنیۆ گوتێریس رۆژانی ١٢-١٣ی ئایار سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان تاوتوێی دۆخی هه‌ریه‌ك له ئۆكراینا، سووریا، لیبیا و پرسی گۆرانی كه‌شوهه‌وا ده‌كات.