İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
سان جۆس - AA
له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، شۆفێرێك گرووپێك كه به‌سه‌ر قاڵدرمهدا رۆشتوون به موسڵمان ده‌زانێت و به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا، هاووڵاتییه‌كی ٣٤ ساڵان به ناوی ئیسای جۆیل پیپڵ، رۆژی سێ شه‌ممه له ناوچه‌ی سهنیڤهیڵی شاری سان جۆسی كالیفۆرنیا، خۆی به گرووپێكدا كێشاوه كه به‌سه‌ر قاڵدرمهدا رۆشتوون.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه سه‌رۆكی پۆلیسی سهنیڤهیڵ، فان نگۆ رایگه‌یاند: "به‌ڵگه نوێیه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه تۆمه‌تباره‌كه به ئه‌نقه‌ست قوربانییه‌كانی كردۆته ئامانج و وایزانیوه موسڵمانن".
گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پیپڵ پاش ئه‌وه‌ی پیاده‌كانی كردووه به ژێره‌وه هاواری كردووه "زۆر سوپاس بۆ عیسا، زۆر سوپاس بۆ عیسا".
ئه‌و كه‌سانه‌ی پیپڵ كردوونی به ژێر ئۆتۆببێلهكهیهوه كه‌سانی ته‌مه‌ن نۆ بۆ ٥٢ ساڵانن و، چوار كه‌سیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. یه‌كێك له برینداره‌كان كه ته‌مه‌نی ١٣ ساڵه و خه‌ڵكی ئاسیایه، باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سهنیڤهیڵ، لاری كلین رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دژ به‌و كرده توندوتیژیه بێ واتایه یه‌كگرتووه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
پیپڵ له ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ وه‌ك نیشانشكێن له عێراق كاری كردووه و، ئێستاش له وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ك چاودێری دارایی كار ده‌كات، ناوبراو كاتێ چۆته نێو گرووپی خوێندنه‌وه‌ی ئینجیل ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه.
جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ناوچه‌ی سانتا كلارا، جای بۆیارسكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رده‌وامه و، پیپڵ به هه‌وڵی كوشتنی هه‌شت كه‌س ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه ره‌نگه بۆ هه‌تا هه‌تایه زیندانی بكرێت.