Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و باوه‌ڕه‌دایه رێككه‌وتنی بازرگانی دووقۆڵی ئه‌مریكا و ژاپۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
تره‌مپ له كۆشكی سپی پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ كرد كه به سه‌ردانێكی دوو رۆژیی له ئه‌مریكایه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له ئۆفیسی ئۆڤال، تره‌مپ رایگه‌یاند: "له ئێستادا چانسی رێككه‌وتنێكی بازرگانی باش و دوور مه‌ودامان له‌گه‌ل ژاپۆن هه‌یه. پێموایه ئه‌م رێككه‌وتنه زۆر به خێرایی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
- "ده‌مه‌وێ سه‌یری زۆرانبازی سومۆ بكه‌م"
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو كات گرنگی ده‌دات به زۆرانبازی سومۆ و له‌و سه‌ردانه‌ی كۆتایی ئایار بۆ ژاپۆن ئه‌نجامی ده‌دات ده‌یه‌وێ سه‌یری ئه‌و زۆرانبازییه بكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و ئابی، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیای هاوسه‌ری له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئابی و ئاكیه ئابی هاوسه‌ری خوانی ئێواره‌یان له كۆشكی سپی پێشكه‌ش كرد و له میانی خوانهكهدا ٤٩ه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی مێلانیا پیرۆز كرا.
كۆشكی سپی هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سبه‌ی تره‌مپ و ئابی پێكه‌وه یاری گۆڵف ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندیییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.