Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
كۆڵۆمبۆ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی پۆلیسدا بۆ سه‌ر ماڵێك له سریلانكا شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو، له ئه‌نجامدا ١٥ كه‌س كوژران.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، روان گوناسیكارا باسی له‌وه كرد كه پۆلیس له‌سه‌ر بنەمای زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كداران خۆیان له ماڵێكدا حه‌شارداوه ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه و، شه‌ڕ و پێكدادان دروستبووه.
گوناسیكارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌و پێكدادانه ته‌رمی ١٥ كه‌س له ماڵه‌كه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه كه شه‌شیان منداڵبوون، سێ گومانلێكراویش برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوناسیكارا باسی له‌وه كرد هه‌ندێ له‌وانه‌ی كوژراون به‌و كه‌سانه زانراون كه هێرشه‌كانی رۆژی قیامه‌یان ئه‌نجامداوه.