Tuğrul Çam,Ramal Abdullah Mahmood
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
شاندی ره‌وانه‌كراو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا داواكاری كڕینی سیسته‌می ئاسمانی پاتریۆت و مووشه‌كی به‌رگریی خستۆته به‌رده‌م شاندی توركیا.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، شاندی ئه‌مریكا له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رگریی توركیا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ شاندی توركیا كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی له كۆبوونه‌وه‌دان.
زاندراوه کە له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی ئه‌مریكا داواكاری ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ كڕینی سیسته‌می ئاسمانی پاتریۆت و مووشه‌كی به‌رگریی خستۆته به‌رده‌م لایه‌نی توركیا.
له‌مێژه ئه‌مریكا داوا له توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌رداری كڕینی ئێس ٤٠٠ بێت له رووسیا، به‌ڵام توركیا له دژی ئه‌و پێشمهرجیهی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ كڕینی سیسته‌می پاتریۆت.
یه‌كێكی دیكه له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره جگه له به‌های كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی هاوبه‌شیكردنی ته‌كنه‌لۆجیایه. توركیا داوا له ئه‌مریكا ده‌كات له بواری هاوبه‌شیكردنی ته‌كنه‌لۆجیادا پێشنیازی سه‌رنجڕاكێشی بخرێته به‌رده‌م.